به‌هۆی هێرشی حوسیه‌كان ،سعودیه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی له‌ دوو وێستگه‌ راگرت

14/05/2019 - 15:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چه‌كدار حوسیه‌كان به‌فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان هێرشیان كرده‌ سه‌ر دوو وێستگه‌ی نه‌وتی سعودیه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌م دوو وێستگه‌یه‌ وه‌ستێندرا و نرخی نه‌وتیش له‌ بازاره‌كانی جیهان سێ دۆلار به‌رز بویه‌وه‌ .

 خالید عەبدولعەزیز فالح وەزیرى وزە و پیشەسازى و سامانە کانزاییەکانى سعودیە له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند :،ئەو دوو وێستگەیەى کە کراونەتە ئامانج بە فڕۆکەى درۆن کە بێ فرۆکەوانە نەوت لە بۆریەکانى ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاواى سعودیە دەگوازنەوە.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، سعودیە ئەو کارە بە شێتانە و کارێکى تێکدەرانە و تیرۆریستى ناو دەبات، چونکە تەنها سعودیە ناکاتە ئامانج، بەڵکو ئامانجى تێکدانى ئاسایشى نەوت و وزە و ئابورى جیهانە، جارێکیتر سه‌لمێندرا ڕووبەڕووبونەوەى تەواوى لایەنەکانى تیرۆر گرنگه‌ ،وه‌  نمونەى ئەو جۆرە کارانەش دەکەن لەوانە، چەکدارەکانى حوسى لە یەمەن کە ئێران پشتیوانیان دەکات.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وتەبێژى سەرۆکایەتى ئاسایشى سعودیە ئاشكرای كردوه‌،، بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە دوو وێستگەى هەناردەکردنى نەوتى سەر بەکۆمپانیاى ئارامکۆ لە پارێزگاکانى دەوادمى و عەفیف لە ناوچەى ڕیاز بە فڕۆکەى بێ فرۆکەوان  کراونەتە ئامانج وه‌ستێندرا.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،  ئاگر لە هەردوو وێستگەکە کەوتوە و دواى چەند کاتژمێرێک کۆنتڕۆڵکراوە و کۆمپانیاکە کارى چاککردنەوەی هه‌ردوو وێستگه‌كه‌  دەکات و بەوەش نرخى نەوت لە(72) دۆلارەوە بۆ (75) دۆلار بەرزبوەوە.