وەزیری دەرەوەی ئێران: شەڕ لەناوچەكە ڕوونادات

19/05/2019 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: شەڕ لەناوچەكە ڕوونادات و نە ئێمە شەڕمان دەوێت و لە ناوچەكەش هیچ وڵاتێك بە نیازی ئەوە نییە لە دژی ئێران بووەستێتەوە.


بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمی ئێران، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دڵنیاین لەوەی كە جەنگ هەڵناگیرسێت لەبەرئەوەی ئێمە لەگەڵ جەنگدا نین و لە ناوچەكەش هیچ وڵاتێك بە نیازی ئەوە نییە لە دژی ئێران بووەستێتەوە.


هەروەها ووتیشی: ڕاستییەكە ئەوەیە ترامپ بە فەرمی وتویەتی و جەختی كردۆتەوە لەسەر ئەوەی كە ئەو شەڕی ناوێت، بەڵام كەسەكانی دەوروبەری فشاری بۆ دەبەن كە شەڕ بكات بەو بیانوەی كە دەیانەوێت ئەمەریكا دژ بە ئێران بەهێز بكەن.

 

 

س ب