سەركۆماری ئێران: ئامادەین بۆ دانوستان

19/05/2019 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

سەركۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئێمە ئامادەی دانوستانین بەبێ ئەوەی بچینە ژێرباری ئەو لایەنانەی كە زۆردارنە مامەڵە دەكەن.



بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، حەسەن ڕوحانی سەركۆماری ئێران ڕایگەیاندووە: ئامادەین بچنە دانوستانەوە بەو مەرجەی ئەو دانوستانە ئەنجامی هەبێت و بەپێچەوانە ئەگەر دانوستانێك ئەنجامی نەبێت هەرگیز بەشدار نابین.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دڵنیاین لەوەی كە جەنگ هەڵناگیرسێت لەبەرئەوەی ئێمە لەگەڵ جەنگدا نین و لە ناوچەكەش هیچ وڵاتێك بە نیازی ئەوە نییە لە دژی ئێران بووەستێتەوە.

 

 

 

سب