لەبارەی گەشتە ئاسمانییەكانی سەر كەنداو، ئەمریكا هۆشداریدا

19/05/2019 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

فەرمانگەی فڕۆكەوانی فیدڕاڵی لە ئەمریكا هۆشداری دا لە مەترسی ئەمنی بەو كۆمپانیا فڕۆكەوانیانەی گەشتە ئاسمانییەكانیان بە سەر كەنداوی بەسرا و كەنداوی عومماندا ئەنجام دەدەن.



فەرمانگەی فڕۆكەوانی فیدڕاڵی لە ئەمریكا لە ڕێگای باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە كوێت و ئیمارات هۆشداری دا كە بەهۆی گرژییە سیاسییەكان و جموجۆڵە سەربازییەكان لە ناوچەكە ئەو گەشتە ئاسمانیانەی بەسەر كەنداوی بەسرە و عومماندا ئەنجام دەدرێن رووبەڕووی مەترسی "پێناسەكردنی هەڵە" دەبنەوە.


هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە: پێدەچێت پێش ئەوەی هۆشداری بدرێت پەیوەندیەكان ببچڕێت یاخود لە دەرەوەڕا بتواندرێ دەستوەردان بكرێتەسەر سیستەمی هاتوچۆی فڕۆكەكان.

 

 

 

سب