به‌ڤیدیۆ...كچێك به‌ده‌مانچه‌ دایك و باوكی خۆی ده‌كوژێت

19/05/2019 - 14:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ له‌كاتی خه‌وتندا كچێك له‌به‌غدای پایته‌ختی عێراق دایك و باوكی خۆی به‌ده‌مانچه‌ كوشت.

له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند: كچه‌كه‌ له‌كاتی خه‌ودا به‌ده‌مانچه‌ دایك و باوكی خۆی كوشتووه‌.

پۆلیس ده‌شڵێت: رووداوی كوشتنه‌كه‌ له‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ دایك و باوكه‌ رێگرییان له‌كچه‌كه‌یان كردووه‌ كه‌ئامێری موبایل به‌كاربێنێ، چونكه‌ كچه‌كه‌یان بینیوه‌ نامه‌ی دڵداری له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێك گۆڕیوه‌ته‌وه‌.