سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە

24/05/2019 - 23:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆك وەزیران و پارتی كرێكارانی بەریتانیا راگەیاند.

هەروەكو چاوەڕوان دەكرا ئەمڕۆ هەینی (تێریزا مەی) سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا راگەیاندو ئاشكراشیكرد كە هەوڵی زۆریداوە بۆ سەرخستنی (بریكئیگزێت)، چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، بەڵام سەركەوتوو نەبووە.

مەی راشیگەیاند: لە پارتی كرێكارانی بەریتانیاش وازدەهێنم، وتیشی: پارتی كرێكاران دەتوانێت خۆی نوێ بكاتەوە، وتیشی: شانازی بەو پێشكەوتنانەوە دەكەم كە لە سێ ساڵی حكومڕانی مندا بەدەستهاتوون، بۆیەش لە ماوەی رابردوودا هەوڵی تەواوم دا تابتوانم كارەكانم بە باشی جێبەجێبكەم.

(تێرێزا مەی) ئاماژەی بەوەشدا، تاكو دەست بەكاربوونی سەرۆك وەزیرانی نوێ لەپۆستەكەیدا وەك كاربەڕێكە بەردەوامدەبێت.