ئەمریكا چەكی زیاتر بە سعودییە دەفرۆشێت

25/05/2019 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە نامەیەكدا بۆ كۆنگرێس، لە بڕیاری سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بۆ ڕاگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی دژی ئێران هەواڵیدا كە دەبێتە هۆی فرۆشتنی چەكی زیاتر بە عەرەبستانی سعودیە.

بی بی سی بڵاویكردۆتەوە، (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا بە ڕاگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی نەتەوەیی بە بیانووی توندبوونەوەی ئاڵۆزییەكان لەگەڵ ئێران، ڕێگەی خۆی بۆ فرۆشی ملیارها دۆلار چەك و تەقەمەنی بە عەرەبستانی سعودیە هەموار كرد.

بڕی ڕێكەوتە تەقەمەنییەكانی ترامپ و عەرەبستان نزیك بە (8) ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

پێشتر، (كریس مۆرفی) سیناتۆری دیموكراتی ویلایەتی كنتاكی ئەمریكا لە پەیامێكی تویتەریدا هۆشداری دابوو كە ئامانجی ترامپ لە گەورە كردنەوەی هەڕەشەی ئێران، ڕەخساندنی هەلێكە بۆ فرۆشی چەك و تەقەمەنی زیاتر بە عەرەبستانی سعودییە.

شایانی باسە كە بەپێی چەند بەندێكی یاسای كۆنترۆڵی چەك، لە ئەگەری ڕوودانی دۆخی نائاسایی نەتەوەیی، سەرۆك كۆماری ئەمریكا دەتوانێت بەبێ ڕەزامەندی كۆنگرێس، لەگەڵ فرۆشی چەك بە وڵاتانی تر ڕێك بكەوێت.