ئابوری ... نرخی نەوت دابەزی

11/06/2019 - 09:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

بەهۆی بەردەوامی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكاو چین لەسەر كێشە بازرگانییەكانی نێوانیان و ڕێكنەكەوتنی سعودییەو رووسیا لەسەر هەناردەی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لەدابەزین كردەوە.

نرخی نەوت ماوەی چەند هەفتەیەكە بە ناجێگری ماوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی ناوچەكە هاتووە.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (62.29) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (52) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.