موشەكێك فڕۆكەخانەیەكی سعودیە دەكاتە ئامانج، 26 كەس برینداربوون

12/06/2019 - 12:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 


هاوپەیمانی سعودی ئیماراتی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ چوار شەممە حوسییەكان موشەكێكیان ئاڕاستەی فرۆكەخانەی ئەبها لە سعودیە كردەوەو بەهۆیەوە ٢٦ گەشتیار برینداربوون.

 

هاوپەیمانی سعودی ئیماراتی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە موشەكێكی حوسییەكان لە هۆڵی پێشوازی گەشتیاران لە فرۆكەخانەی ئەبها كەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە ٢٦ گەشتیار برینداربوون.

 

 

س ب