تەرمی‌ محەمەد مورسی‌ بەخاك سپێردرا

18/06/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە لەژێر ڕێوشوێنێكی‌ ئەمنی‌ تونددا تەرمی‌ محەمەد مورسی‌ سەرۆكی شەرعی بەناحەق زیندانیكراوی میسر بەخاك سپێردرا.


میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەژێر ڕێوشوێنێكی ئەمنی تونداو بە ئامادەبونی ئەندامانی خێزانەكەی و پارێزرەكەی، تەرمی‌ محەمەد مورسی‌ سەرۆكی شەرعی بەناحەق زیندانیكراوی میسر لە گۆڕستانێك لە شاری‌ نەسر لە رۆژهەڵاتی‌ قاهیرە تەرمەكەی‌ بەخاك سپێردرا.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ دووشەممە محەمەد مورسی‌ سەرۆكی شەرعی بەناحەق زیندانیكراوی میسر لە تەمەنی 69 ساڵیداو لە كاتی دادگایكردنیدا گیانی لەدەستدا.