ئەسەد هێرشی ئەسەد هێرشی کردە سەر چادرگەی ئاوارەکانسەر چادرگەی ئاوارەکان

06/05/2016 - 07:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکەی رژێمی ئەسەد بۆ سەر چادرگەی ئاوارەکان لە شاری ئدلیب کوژراون گەیشتە ٢٧ کەس.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر چادرگەیەکی ئاوارەکان لە باکووری شاری ئدلیب ٢٧ کەس گیانیان لەدەست داوە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

هەر لە ئەنجامی هێرشەکاندا چەندین چادر داڕماون.

بەهۆی هێرشەکانی رژێمی ئەسەدەوە خەڵک لە ناوچەکانی حەلەب، ئدلیب، لازقییەوە هەڵدێن و لە نزیک سنووری تورکیا و لە چادرگەیەکدا کە تەنیا ٢٠ کم لە تورکیاوە دوورە، نیشتەجێ دەبن.