ئاکپارتی بەرەو کۆنگرەی نائاسایی هەنگاو دەنێت

06/05/2016 - 08:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ماڵپەری فەرمی پارتی داد و گەشەپێدان لە ئینتەرنێت بانگەوازێکی بڵاو کردووەتەوە لەبارەی هەنگاونان بەرەو ئەنجامدانی کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەی لە ٢٢ی ئەم مانگەدا. 

دوای ئەوەی کە سەرۆکی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بڕیاری پارتەکەی رایگەیاند بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەیان. ماڵپەری فەرمی ئاکپارتی "www.akparti.org.tr" بانگەوازێکی لەو بارەیەوە بڵاو کردووەتەوە.

لە بانگەوازەکەدا هاتووە کە ٢٢ی ئایار رۆژی یەکشەممە لە هۆڵی وەرزشی ئەنقەرە کۆنگرەی ئاک پارتی سەعات ١٠ی بەیانی دەست پێ دەکات.