سودەكانی چا

09/05/2016 - 09:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

چا یان چایی ناوێكی چینییە بەكاردێت بۆ ئەو درەخت و دەوەن و گەڵاو خواردنەوەیەی لەگەڵا دروستدەكرێت، ڕووەكەكەی هەردەم سەوزەو شوێنی بنەڕەتی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە، لە شوێنی خۆیدا تا ٩ مەتر بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە كێڵگەكاندا دەوەنی بچوكن درێژییان (٩٠ – ١٥٠) سەنتیمەترەو گەڵاكانی ڕمییە لە شێوەداو ڕەنگی سەوزی تۆخەو گوڵەكانی سپی زەردباوی بۆنخۆشەو لە سەدەی هەشتدا چێنراوە بە شێوەیەكی بازرگانی.

چا بەخواردنەوەیەك هەژمار دەكرێت كە زۆرترین بەكارهێنانی هەیە لە دوای ئاوەوەو گرنگترین ووڵاتانی بەرهەمهێنی چا ئەمانەن: (هیندستان، چین، سیلان، ئەندەنوسیاو ژاپۆن) و ئەو ووڵاتانەی زۆرترین وەریدەگرن، شانشینی یەكگرتوو، وویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئوسترالیا، ڕووسیا، كەنەدا، هۆڵەندا. چاندنی پێویستی بە خاكێكی پاراوی سوك هەیە، لەگەڵ كەشێكی گەرم و هەوای شێدارو بارانێكی زۆر، گەڵاكانی بە سەوزی بە دەست لێدەكرێنەوەو وازیان لێ دەهێندرێت تا ووشك دەبن.
تامی چا هۆكارەكەی زەیتێكە، تایبەتمەندیی بێداركردنەوەی هەیە بە هۆی ئەو كافایینەی تێیدایەتی، لە ناودارترین و بەچێژترین خواردنەوەكانە لە جیهاندا، لە شێوەو تامی جیاوازدا پێشكەش دەكرێت و ئامادەكردنی پێنج دەقیقە دەخایەنێت، خەڵك جیاوازن لە خواردنەوەی چادا، هەندێك زۆر پێیان خۆشە، هەندێكی تر بە شیرەوە پێیان خۆشترەو هەندێك بە سادەیی.
لێكۆڵینەوە زانستی یەكان ئەوەیان دەرخستوە كە ( چا ) چەند سودێكی هەیە وەك:-

1. چاڵاككەرەوەیەكی باشە بۆ مێشكەو پشووی پێ دەدات.
2. بۆجوانی پێست بەسودە.
3. بۆ كۆئەندامی میز بەسودە.
4. لە كاتی سكچوون و ڕشانەوەدا یارمەتی نەخۆش دەدات بۆ گەڕانەوەی ئاوی لەش، بەڵام بە مەرجێك بە لایەنی كەمەوە دوای یەك كاتژمێر لەنان خواردن بخورێت، چونكە ئەگەر ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن بخورێتەوە زەرەر دەدات و ماددە ئاسنەكانی لە ناو دەبات.

 

ئـ . كـ