زانیاری لەسەر چاو و فرمێسك

09/05/2016 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

یەكەم: بیلبیلەی چاوی مرۆڤ (١٣٠) ملیۆن ڕووناكی وەرگری تێدایە كە بە سیستەمێكی زۆر ئاڵۆز بەستراونەتەوە بە دەمارەكانەوە.
دووەم: برژان و پێڵووی چاوی مرۆڤ چاو لە تەپوتۆز و شتی نامۆ و ترسناك و مەترسیدار دەپارێزن، هەروەها برژانگ سێبەر دروست دەكات بۆ چاو و لە تیشكی راستەوخۆی خۆر دەیپارێزێت و تیشكەكان دەشكێنێتەوە، پێڵووش ناهێڵێت چاو تووشی وشكبوونەوە بێت، چونكە زوو زوو بە فرمێسك دەیشوات و پاكژی دەكاتەوە.
سێیەم: تێكڕای هێزی بینینی چاو لە مرۆڤی ئاساییدا دەگاتە (0.3000) پلە بۆ هەر خولەكێك.
چوارەم: لەفرمێسكی مرۆڤدا جۆرە ماددەیەك هەیە كە دەتوانێت زیاتر لە (١٠٠) جۆر بەكتریا و ڤایرۆس بكوژێت، سەر لەوەدایە ئەگەر ئەو فرمێسكە (٦٠٠) جار روون و سووك بكرێتەوە (تخفیف) بكرێت، هەر هەمان توانا و كاریگەریی خۆی دەمێنێت.
پێنجەم: چاوی مرۆڤ دەتوانێت (١٢٠ تا ١٢٥) رەنگی جۆراوجۆری دیاریكراو لە یەكتر جیا بكاتەوە، هەروەها لە تواناشیدایە كە (١٠ ملیۆن) رەنگی ئاوێتەكراو و تێكەڵاو بناسێتەوە.

 

ئـ . كـ