ئەم كەسانە تەماتە بخۆن

10/05/2016 - 07:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

تەماتە یەكێكە لەمیوە پڕ بەهاكان و بەشداری زۆرێك لەچێشت و خواردنەكان دەكات و بەهەردوو شێوە دەخورێت، لەزۆر تاقیكردنەوەو توێژینەوەدا سوودەكانی بۆ مرۆڤ خراوەتە ڕوو.
تەماتە ئارەزووی خواردن دەكاتەوە، هۆكارێكە بۆ هەڵوەڕینی بەردو لم، چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر دەكات، بەهۆی بوونی پێكهاتە سەرەكییەكانی، چاڵاكیەكی گرنگ بەجەستە دەبەخشێت، خۆراكێكی باشە بۆ تووشبوان بە نەخۆشییەكانی دڵ و گورچیلەو بەرزبوونەوەی فشار.
هەروەها تەماتە مرۆڤ لەشێرپەنجەی پرۆستات و ریخۆڵەو گەدەو گەرو دەپارێزێت، پێستی مرۆڤ لەتیشكی بەهێزی خۆر دەپارێزێت، تەماتە دەوڵەمەندە بەمادەی (لایكۆپین) كە بەرگری لەگەشەسەندنی خانە شێرپەنجەییەكان دەكات.

 

ئـ . كـ