بۆ ئەوەی قەڵەو نەبیت ئەمانە بخۆ

10/05/2016 - 08:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

قەڵەوی یەكێكە لەنەخۆشییەكانی ئەم سەردەمەو هۆكار گەلێكی زۆربوونەتە مایەی بەرز بوونەوەی كێشی لەشمان، بەتایبەتی كەم جوڵەیی و زۆر خواردن.
پسپۆرانی بواری پزیشكی كۆمەڵ رایانگەیاندووە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەسەلەی قەڵەوی دەبێت مرۆڤ پەنا بباتە بەر كۆمەڵێك خواردنی بەسوود بۆ ئەوەی لەو گرفتە ڕزگاری ببێت.
1. باوی : شارەزایان دەڵێن، دەبێت مرۆڤ هەوڵبدات 90 گرام باوی بخوات، ئەوە دەبێتە مایەی لەدەستدانی (18%) ی كێشی ئەوەش بەتاقیكردنەوە سەلـمێندراوەو ئەنجامەكەشی لەگۆڤاری نێودەوڵەتی تایبەت بەقەڵەوی بڵاوكراوەتەوە.
2. توو : یەكێكە لەو میوانەی كەدەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و هەروەكو فراولەیەو ئەگەر مرۆڤ بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داندراو بیخوات و دواتر وەرزشی لەگەڵدا بكات، ئەوە دەبێتە مایەی لەدەستدانی (30%) چەوری جەستەی.
3. دارچین : تێكەڵكردنی لەگەڵ جۆرەها خواردن تێكەڵ دەكرێت و دەخورێت و دەبێتە مایەی هێنانە خوارەوەی كەرشی مرۆڤ و ڕێژەی ئەنسۆلینیش لەناو خوێن بەرز دەكاتەوە بەتایبەتی تێكەڵ كردنی لەگەڵ چا.
4. خەردەل : رەنگی زەردەو دەبێتە مایەی هێنانە خوارەوەی ڕێژەی چەوری و تاقیكردنەوەشی لەبارەوە كراوەو ئەنجامەكەشی لەگۆڤاری زانستی لیمفەكان بڵاوكراوەتەوە.
5. پرتەقاڵ : میوەیەكی دەوڵەمەندە بەڤیتامینەكان بەتایبەتی سی و سووتاندنی چەورییەكان و لەتاقیكردنەوەیەكیش ئەوە سەلـمێندراوە كەپرتەقاڵ بەردەوام چەوری دەسووتێنێت.
6. فستق عەبید : خواردنی بەشێوەیەكی بەرنامەدار دەبێتە مایەی هەڵوەشاندنەوەی مادەی چەورییەكان و تێكەڵكردنی لەگەڵ خواردن و خواردنی، هەروەها فستق عەبید دەوڵەمەندە بەمادەی كۆلین.
7. پەتاتەی شیرین : پەتاتە دەوڵەمەندە بەریشاڵەكان و كەم چەورییەو سوودی زۆرە بۆ بەرز كردنەوەی مادەی ئەنسۆلین و دەبێتە مایەی سووتاندنی ئەو چەورییەی كەلەناوچەی كەرش كۆدەبێتەوە.
8. پەنیر : بەپێی تاقیكردنەوەیەك ئەوە سەلـمێندراوە كەخواردنی پەنیر دەبێتە مایەی كەمكردنەوەی ئەو خواردنانەی كەبە تەخمی كالیسیۆم دەوڵەمەندن.