بەم جۆرە واز لەشیرنەمەنی بێنە

11/05/2016 - 07:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

شیرنەمەنییەكان ئەو خواردنە بەتامانەن كەلەسەر جۆرەها شێوەو تام و بۆن دروست دەكرێن، بەڵام دواتر چەندین گرفت بۆ تەندروستی مرۆڤ دروست دەكەن.
كۆمەڵەیەكی ئەڵمانی توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوەو تێیدا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەوانەی ئارەزووی زۆر خواردنی شیرنەمەنییەكان دەكەن، دەتوانن بەچەند ڕێگەیەكی جیاجیا دەستبەرداری شیرنەمەنییەكان ببن و خۆیان لێی بەدوور بگرن، چونكە دواتر تووشی چەندین گرفتی تەندروستیان دەكەن، وەك زۆر ئاو خواردنەوەو چای تاڵ یان بەكەمێك شەكر یان جوینی بنێشتی بێتام و خواردنی میوەجاتی تازە.
كۆمەڵە ئەڵمانییەكە راشیگەیاندووە، ئەگەر كەسێك بیری لەوەكردەوە ئارەزووی بۆ شیرنەمەنی دەچێت با بنێشتی بێتام بخاتە دەمی، یان پەنا بۆ چەرەزات ببات، چونكە شەكرەی كەمەو گەرمۆكەشی تێدایەو سوودی بۆ جەستە هەیەو چەند تووخمێكی بەسوودی تێدایە وەك (پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و زنگ و كالیسیۆم و فۆسفۆر و ڤیتامینەكانی (بی یەك و بی دوو، بی شەش) ی تێدایە.

 

ئـ . كـ