لەبارەی ئۆمێگا سێ‌ ئەمانە بزانە

11/05/2016 - 08:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئەو خواردنانەی مرۆڤ دەیانخوات زۆرینەیان چەوریان بەڕێژەی جیاجیا تێدایە، هەریەكەشیان لایەنی پۆزەتیڤی و نێگەتیڤی هەیە.
یەكێك لەو جۆرە چەوریانەی كەبوونیان هەیە بریتیە لە (ئۆمێگا 3) و زۆربەی ئەو چەورییەش لەجۆرەكانی ماسیدا بوونیان هەیە.

سوودەكانی ئۆمێگا 3 بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا 3 ناسراوە دەبێتە مایەی ڕێكخستنی لێدانەكانی دڵ.
2. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا 3 ناسراوە دەبێتە مایەی ڕێگری كردن لەكۆبوونەوەی هەردوو توخمی (سۆدیۆم و كالیسیۆم) ی زیادە لەناو دڵ، چونكە ئەو توخمە كاریگەری خراپیان لەسەر دەمارەكانی دڵ هەیە.
3. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا 3 ناسراوە خوێن لەمادە پیسیەكان پاك دەكاتەوە.
4. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا 3 ناسراوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردنەكانی سوڕی خوێن.
5. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا 3 ناسراوە دەبێتە مایەی ڕێگری كردن لەتووش بوونی مرۆڤ بەهەندێك لەجۆرەكانی نەخۆشی شێرپەنجەو هەوكردنەكانی قۆلۆن و سەدەفیەو جومگەكان.
6. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا 3 ناسراوە ئەگەر لەسەر شێوەی كەپسولە بخورێت دەبێتە مایەی كەمكردنەوەی هەوكردنی جومگەكان.
7. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا 3 ناسراوە دەبێتە مایەی هێنانە خوارەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ لەناو خوێنداو ئەو جۆرە كۆلیسترۆڵانەش بەرز دەكاتەوە كەسوودیان بۆ جەستە هەیە.
8. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا 3 ناسراوە دەبێتە مایەی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ئەنسۆلین.
9. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا 3 ناسراوە دەبێتە مایەی پارێزگاری كردن لەدەماغ و كۆئەندامی هەرس.
10. چەوری ماسی كەبە ئۆمێگا 3 ناسراوە دەبێتە مایەی پارێزگاری كردن و راگرتنی فشاری خوێن.

 

ئـ . كـ