ئەم خواردنانە ئەم ئارەزووە زیاد دەكەن

27/06/2019 - 08:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئارەزووی سێكس پەیوەندییەكی پتەوی بە خۆراكەوە هەیە، لێرەدا چەند خۆراكێكتان پێدەڵێین كە توانای سێكس و ئارەزووی سێكسی زیاد دەكەن.

1. كاكاو : كاكاو سووڕی خوێن چاڵاك دەكات و ئارەزووی سێكس لای ژنان زیاد دەكات. 

2. بیبەری توونی سوور : بیبەری توونی سوور یەكێكی ترە لەو خۆراكانەی توانای سێكس زیاد دەكات. 

3. زەنجەفیل : زەنجەفیل توانای سێكس زیاد دەكات، دەتوانێت كەمێك زەنجەفیل بكەیتە چاوەو بیخۆیتەوە. 

4. گوێچكە ماسی : گوێچكە ماسی توانای سێكسی زۆر زیاد دەكات، جگە لەوەش سوودێكی زۆر بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت. 

5. بادەم : ڕۆژانە خواردنی 10 دەنك بادەم تەندروستی جەستەت دەپارێزێت و پێستت جوان دەكات، لە توێژینەوەیەكی نوێدا دەركەوتووە خواردنی بادەم توانای سێكسی زیاد دەكات.

6. سیر : سیر سەرەڕای بۆنە ناخۆشەكەی خواردنێكی سیحراوییە بۆ بەهێزكردنی توانای سێكس كردن و زیادكردنی ئارەزووی سێكسی. 

7. ماسی سەلەموون : ماسی سەلەموون ڕێژەیەكی زۆر ترشە چەورییەكانی تێدایە كە توانای سێكس و ئارەزووی سێكس زیاد دەكەن. 

8. شووتی : ئەو تایبەتمەندی و پێكهاتانەی لە شووتیدایە ئارەزووی سێكس زیاتر دەكەن و توانای سێكس زیاد دەكەن.