زیانەكانی بەكارهێنانی مۆبایل لەسەر مێشك بزانن

03/07/2019 - 08:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زیانەكانی بەكارهێنانی مۆبایل لەسەر مێشك و جەستەی مرۆڤ هاوتای زیانەكانی جگەرەكێشان وایەو ئەو شەپۆڵانەی لەمۆبایل دەردەچن ڕاستەوخۆ دەچنە شانەكانی جەستەی مرۆڤ و شانەكان دەبڕن و گەرمی دەكەن.

ئەو تیشكەی لەكاتی قسەكردن لەمۆبایل دەردەچێت خانەكانی لەش دەیمژێت و دەبێتە هۆی تێكشكاندنیان و بەوەش مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجە زیاد دەكات.

پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن : بەگشتی مۆبایل زیانی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ و رێنمایی دەدەن مۆبایل نەدرێتە دەستی منداڵ، چونكە زیان بەخانەكانی مێشكیان دەگەیەنێت و پێویستە هەوڵ بدرێت كەمتر مۆبایل بەكاربهێنرێت و لەكاتی بارگاوی كردن مۆبایل بەكارنەهێنرێت.