تووش بووانی شەكرە، خواردنی ئەم میوانە كەمبكەنەوە

09/07/2019 - 08:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەرچەندە خواردنی میوە سەرچاوەی باشی ڤیتامینەكانە بۆ جەستە، بەڵام بۆ هەندێك كەس خواردنی میوەكان بە تایبەت زیادە ڕۆیی كردن تێیدا مەترسیدارە، ئەگەر تۆ لەو كەسانەیت كە تووشی نەخۆشی شەكرە بوویت یان نیشانەكانی نزیك بوونەوەت لە تووشبوونت بەشەكرە هەیە پێویستە ڕەچاوی خواردنەكانت بكەیت. 

لە وەرزی هاویندا، میوە سەرچاوەی باش و چێژبەخشن، هەروەها سەرچاوەی ڤیتامین و كانزاو ریشاڵ و ئاوو شەكرن، هەربۆیە زۆرجاریش لەلایەن پزیشكانەوە ئامۆژگاریمان كراوە كە دووربكەوینەوە لە شەربەت و خواردنەوە گازییەكان و لە بەرامبەردا میوەی فرێش و سروشتی بخۆینەوە، بەڵام بۆ نەخۆشانی شەكرە پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لە هەندێك میووە.

1. گێلاس توانای هەیە شەكرەی خوێن بەخێرایی بەرز بكاتەوە، بۆیە واباشە لە یەك ڕۆژدا تەنها چەند دانەیەكی بخۆیت كە لە مشتێك زیاتر نەبێت. 

2. ترێ یەكێكە لەو میوانەی كە پێویستە خۆمانی لێ بەدووربگرین لە زۆر خواردنی بە تایبەت لەكاتی ئێواراندا یان ئەو كاتانەی كە دەزانیت دوای خواردنی كەم جووڵە دەكەیت، چونكە ترێ سەرچاوەیەكی باشی شەكرو كاربۆهیدراتە. 

3. ئەناناس كە نەخۆشی شەكرە دەتوانێت لە رۆژێكدا تا ئاستی نیو كووپ ئەو میوەیە بخوات. 

4. مانگۆ كە هەر دانەیەكی قەبارە مامناوەندی (30) گرام كاربۆهیدرات و (26) گرام شەكری تێدایە، بۆیە نابێت نەخۆشی شەكرە لە رۆژێكدا زیاتر لە نیو میوەی بخوات.

ماكوان عیززە‌ت – هەولێر