ماست بخۆن، لەم نەخۆشییە بەدوور دەبن

09/07/2019 - 12:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژەی داوە بەوەی پیاوان بەلانی ‌كەمەوە هەفتەی دوو كەڕەت ماست دەخۆن لەوانەیە مەترسی تووشبونیان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن كەمكەنەوە.

توێژەران ئاماری (32606) پیاوو (55743) خانمیان كردووە، لەوانەی پشكنینی قۆڵۆنیان بە بەنازور لە نێوان ساڵانی (1986 – 2012) دا بۆكراوە، بەشداربووان لە توێژینەوەكە هەموو چوار ساڵ جارێك زانیاریان لەسەر هەڵسوكەوت و شێوەی ژیان و خواردن و وەرزشكردنیان داوە. لەماوەی ئەو (26) ساڵەدا (5811) پیاو تووشی دوومەڵی قۆڵۆن بوون، یاخود هەندێكیان ناسروشتی بوەو ئەگەری هەبووە ببێت بە شێرپەنجە، (8116) خانمیش تووشی دومەڵی غوودە بوون.

بەراورد بەو پیاوانەی هیچ ماستیان نەخواردووە، ئەوانەی بەلانی كەمەوە هەفتەی دوو كەڕەت خورادوویانە بەڕێژەی (19%) كەمتر تووشی دومەڵی ئاسایی نەبوون، كە جۆڕێكە بەربڵاوە لەقۆڵۆندا هەیە. ئەوانەشی ماستیان خواردوە بە رێژەی (26%) كەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە دومەڵ هەبووە لەوجۆرەی لەوانەیە دواتر ببێت بە شێرپەنجە.

(د. ین ساو) بەشداری توێژینەوەكە لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی واشنتۆن دەڵێت، داتاكان بەڵگەی نوێ دەخەنە بەردەست كە ماست ڕۆڵی هەیە لە قۆناغی سەرەتای تووشبووندا بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

ووتیشی : دەرئەنجامەكان دەردەكەون، ئەگەر توێژینەوەی داهاتوو پشتیوانی بكات، كە ماست لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە دومەڵی قۆڵۆن و غودەی ئافرەتان كەمكاتەوە.

توێژینەوەی پێشتر خواردنی ماست و كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆنی بەیەكەوە بەستۆتەوە، هەندێك لە زاناكان لەو باوەڕەدان كە هۆكاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ نەشونمای بەكتریای بەسوود لە گەدەدا، بەڵام تائێستا زانیاریان لە سەر شێوەی كاریگەری ماست نیە لەسەر تووشبوون بە هەوكردنی غودەوە.