10 كــورتــە زانیــاری تــەنــدروستــی بزانن

10/07/2019 - 09:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

یەكەم: بەهەمان ڕێژەی جگەرەكێشان، كەم جوڵان و وەرزش نەكردن هۆكارێكە بۆ مردن لە تەمەنێكی كورتردا. 

دووەم: ئەوانەی كە بەشێوەیەكی بەردەوام لە چێشتخانەكان و خواردنگەكان ژەمەكانیان دەخۆن ئەگەری قەڵەو بوونیان دوو هێندەی ئەوانەیە كە تەنها ژەمەكانیان لەماڵەوە دەخۆن.

سێیەم: بالێدان (غازات) سوودی تەندروستی هەیە بەشێوەیەك كە فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

چوارەم: بە ڕێژەی لە (50%) ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە ناهێڵێت بە نەكێشانی جگەرەو نەخواردنەوەی كهول و وەرزشكردن و خواردنی تەندروست.

پێنجەم: كەمتر لە حەوت كاتژمێر خەوتن لە شەوێكدا تەمەنی مرۆڤ كەمتر دەكاتەوە.

شەشەم : تیشكی خۆرو جگەرەكێشان و زۆر خواردنی گۆشتی سور لە هۆكارە سەرەكییەكانی زوو چرچ و لۆچ بوونی پێست و پیربوونن.

حەوتەم: وەرزشكردن بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا بە ڕێژەی لە (20%) چەوری لەش زیاتر دەسووتێ بە بەراورد بە كاتەكانی تر.

هەشتەم: پێش سەرجێیی كاتێك باوك خۆراكی تەندروستی خوارد ئەوا منداڵەكەیش تەندروستر دەبێ.

نۆیەم: بەكینی پایتەختی چین ژینگەكەی هێندە پیسە، هەر ڕۆژێك ژیان لەوێ بەسەر بەری وەكو ئەوە وایە (21) جگەرەت كێشابێ، لە كاتێكدا هەوای شاری مۆمبای هیندستان هێندە پیسە وەكو ئەوە وایە لە ڕۆژێكدا سەد جگەرە بكێشی!

دەیەم: ئەو بوتڵە پلاستیكیانەی كە ئاوی خواردنەوەی تێدایە، هێندە مەترسیدارە بۆ ژینگە نزیكەی (500) ساڵی پێدەچێ تا بەتەواوی شیدەبێتەوەو لەناودەچێ.