گەرمابردن چییە ؟؟

11/07/2019 - 09:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

خۆر بردن بریتیە لە حاڵەتی بەركەوتن و زۆر مانەوە لە پێش تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر، هەرچەندە ئەم حاڵەتە زۆر بڵاو نیە، بەڵام مەترسی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی و ژیانی مرۆڤ.

نیشانەكانی خۆربردن چین ؟

1. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە. 

2. سەرەتا ئارەقەكردن زۆر دەبێت، بەڵام دواتر بەهۆی ووشكبوونەوە ئارەقەكردن كەم دەبێتەوە. 

3. هێڵنج هاتن و هەستكردن بە ڕشانەوە. 

4. زیادبوونی لێدانەكانی دڵ و بێهۆشبوون (بوورانەوە). 

5. ناڕێكی لە كرداری هەناسەدان. 

6. گرژبوون و ڕەقبوونی ماسولكەكان. 

7. ژانە سەری زۆرو سەرگێژخواردن. 

8. هەستكردن بە سستی و بێتاقەتی زۆر. 

چۆن خۆمان بپارێزین لەخۆر بردن ؟ 

1. خۆنەدانە بەر تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر بۆ ماوەیەكی درێژخایەن. 

2. لەسەركردنی كڵاو یان بەكارهێنانی سەیوان. 

3. لەبەركردنی جلی تەنك، سادەو ڕەنگ كاڵ (سپی، پەمبە، شینی كاڵ یان هەر ڕەنگێكی تری سادە). 

4. زۆر خواردنەوەو خواردنی شلەمەنیەكان. 

5. خۆشووشتن یان مەلەكردن لە ئاوی فێنك و شوێنی داخراو.

پ.ی.د. دلێر قادر گەڵاڵی – مامۆستا لە زانكۆی هەولێری پزیشكی


بابەتی هاوشێوە