بۆ تەندروستی منداڵەكانتان گرنگە بۆ دایكان و باوكان ئەمانە بزانن

31/07/2019 - 09:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

1. ئەگەر منداڵەكەت پەتای وەرزی هەبوو نابێت كوتانی بۆ بكەیت تا چاك دەبێتەوە.

2. ئەگەر حەساسیەی بە هێلكە یان كوتانێك هەبوو پێویستە لە كوتانی دووەمدا ئەو جۆرە كوتانەی بۆ نەكرێتەوەو كارمەندەكانی لێ ئاگاداربكەیتەوە.

3. ئەگەر هەندێ دەرمانی وەك شروبی دكسۆن لە (1 – 2) هەفتەی پێش كوتان وەرگرتبێت پێویستە پزیشكی لێ ئاگاداربكەیتەوە، ڕەنگە كوتانەكە دوابخات.

4. كاتێك تیمەكانی تەندروستی هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵ لەگەڕەكەكاندا دەكەن، مناڵەكەت بكوتە (ئەگەر پێشتریش وەریگرتبێت).