گریان ئەم سوودانەی هەیە

01/08/2019 - 12:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زانایان جەخت لەسەر سوودی گریان دەكەنەوە كاتێك مرۆڤ گریانی هات، بەڵام رێگەگرتن لە فرمێسك رشتن زیانبەخشە، چونكە گریان ئاماژەیەكە لە جەستەوە بۆ ئارامكردنەوەی دەروون.

گۆڤاری (ئیمۆشن) ئەنجامی توێژینەوەیەكی بڵاوكردەوە، لەسەر كاریگەری گریان لەسەر جەستە، كە لەلایەن زانایانی هەردوو زانكۆی (كوینزلاند) ی ئوسترالی و زانكۆی (تیلبۆرگ) ی هۆڵەندی ئەنجامدرا، زانایان‌ بەو ئەنجامە گەیشتن كە گریان سوودبەخشە لەسەر ئاستی فیسیۆلۆجی.

لەو تاقیكردنەوانەی‌ تیمە زانستییەكە ئەنجامیاندا، (197) ئافرەت بەشدارییان تێدا كرد، كە تێیدا گرتە ‌ڤیدیۆی خەمناك و ئاساییان نیشاندان، توێژەران لە میانەی نیشاندانی ئەم ڤیدیۆیانە پێنوێنەكانی كاركردنی دڵ و تێكڕای هەناسەدان، هەروەها چڕی هۆرۆمۆنی ماندووبوون كۆرتیزۆل یان لە نموونەی لیكی بەشداربووان تۆمار كرد.

توێژەران بۆیان دەركەوتووە، ئەو ئافرەتانەی كە لە كاتی تەماشاكردنی گرتە ‌ڤیدیۆ خەمناكەكان خۆیان گرت لە گریان و هەوڵیاندا نیشانەكانی كاریگەری ئەو گرتە ڤیدیۆیانە بشارنەوەو نیشانی نەدەن، كرداری هەناسەدان و لێدانی دڵیان خێراتر بوو‌ چڕی هۆرۆمۆنی كۆرتیزۆڵ لە لیكیان زیادی كرد‌، بەپێچەوانەوە ئەو ئافرەتانەی كە فرمێسكیان رشت‌ لە كاتی بینینی گرتە ‌ڤیدیۆییە خەمناكەكان، هەموو پێنوێنەكانیان سروشتی بوو.