چای سەوز بخۆنەوە ئەم سوودانەی هەیە

02/08/2019 - 08:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

چا خواردنەوەیەكی زۆر بەسوودە لە هەمووجیهان ئەم خواراردنەوەیە دەخورێت بەبێ جیاوازی تەمەن، بەپێی چەند سەرچاوەیەك كە باس لەخواردنەوەی چای سەوز دەكەن ئەوەیان سەلـماندووە كەچای سەوز سوودەكانی لەڕادەبەدەرە بۆ مرۆڤ باشەو ڕێژەیەكی بەرزی دژە ئۆكسانی تێدایە.

لەگرنگترین سوودەكانی:

1. چای سەوز بەكاردێت بۆ چارەسەری شێرپەنجە: لیكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلـماندووە، كە ئەوانەی ڕۆژانە دوو كوپ چای سەوز دەخۆنەوە خانە شێرپەنجەییەكانی لەشیان دەوەستن لەگەشەكردن، هەروەها ئەم كەسانە لە شێرپەنجەی گەدە قوڕگ بەدووردەبن.

2. چای سەوز بەكاردێت بۆ ئەو كەسانەی كە دڵیان نەخۆشە: چای سەوز هەروەها سودێكی باشی هەیە بۆ دڵ لەبەرئەوەی توانای كۆنترۆڵ كردنی كۆڵستڕۆڵی هەیە، هەروەها توانای یارمەتی دانی بڵاوكردنەوەی خوێنی هەیە بەجەستەدا.

3. یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات: سەرەكیترین هۆكار بۆخەڵكی كە چای سەوز بخۆنەوە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشیانە، لەهەردوو رەگەزدا بەهامان شێوە دەبێتە هۆی سوتانی چەوری لەش و دابەزاندنی كۆلیسترۆڵ. 

4. دەتپاریزێت لە شەكرە: چای سەوز توانای نەهێشتنی شەكرەی جۆری دووی هەیە بەپێی لێكۆڵینەوەیەك لە ژاپۆندا كراوە ئەو كەسانەی ڕۆژانە شەش كوپ چای سەوز دەخۆنەوە (33%) ڕێژەی شەكرەی جۆری لەجەستەیاندا كەم دەبێتەوە.

5. پەستانی خوێن دادەبەزێنێت: چای سەوز نەك بەتەنها كۆڵسترۆل دادەبەزێنێت بەڵكو پەستانی خوێنیش دادەبەزێنێت. ئەو كەسانەی كە بەدەست بەرزی پەستانی خوینەوە دەناڵێنن پێویستە ڕۆژانە سێ جار چای سەوز بخۆنەوە.