بەرێجیمی كولەكە كێشت دابەزێنە

02/08/2019 - 08:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لەپێناو دابەزاندنی كێش بەبێ ئەوەی‌ بێ بەش بیت لەهەندێ جۆری‌ خۆراكی دەبێ خۆراك و ئەو پێكهاتانە بخۆیت كە رێژەیەكی كەمی كالۆری‌ تێدایەو پێویستە پشت بەهەندێ جۆری‌ سەوزەی‌ دەوڵەمەند بەریشاڵ و دژە ئۆكسان ببینیت لەنێویاندا كولەكە كەئەگەر ئەو رێجیمە بگریتە بەر لەدوو رۆژدا كێشت دادەبەزێت.

یەكەم رۆژ: نانی بەیانی: كوپێك شۆفان و ماست

ژەمێكی سوك: سەوزەو گێزەرو ساس بەماست

نانی نیوەرۆ: قاپێك كولەكەی‌ برژاو لەگەڵ گێزەر، بیبەر، كەرەوز، پارچەیەك گۆشت ئاوی لیمۆی‌ كرابێت بەسەردا.

ژەمێكی سوك: زەڵاتەو كولەكەی‌ كوڵاو بەهەڵم

نانی ئێوارە: كولەكەی‌ پڕ نیسك و ساسی تەماتە

دووەم رۆژ: نانی بەیانی: پارچەیەك كولەكە

ژەمێكی سوك: قاپێك زەڵاتەو كولەكەو گێزەر

نانی نیوەرۆ: پارچەیەك ماسی سەلەمۆن و گێزەری‌ كوڵاو بەهەڵم و كەمێك زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ

ژەمێكی سوك: برنجی بۆرو كولەكەی‌ كوڵاو بەهەڵم و كاهوو

نانی ئێوارە: قارچك و كولەكە