هەر یەكێك ئەم نەخۆشیانەی هەیە، با هەنجیر بخوات

03/08/2019 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەنجیر دیاری خوایە بە ئێمەی بەخشیوە سوێندی پێ خواردووە لەگەل زەیتون، ئێستا وەرزی هەنجیرە لە كوردستان، كوردستان یەكێك لەو ناوچانەی دونیا كە خۆشترین و بەتامترین هەنجیری هەیە بە تایبەتی هەنجیری دەڤەری سورچیان ئەویش شارۆچكەی بجیلە.

تابكرێ ڕۆژانە چەند دانەیەكی بخۆن وە بەشێكی لێ ووشك بكەنەوە لە سێبەر بۆ كاتی پێویست.

1. لەتووشبوون بە شێرپەنجەی (پڕۆستات) و (مەمك) و (قۆڵۆن) دەتپارێزێت.

2. كۆلیستڕۆڵ دەهێنێتە خوارەوە. 

3. بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم و ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6 لە هەنجیردا، ئەمانەش یارمەتی دابەزاندی فشاری سەر دڵ دەدەن.

4. بە كوڵاندنی 3 گەڵای هەنجیرو خواردنی دوو جار لە ڕۆژێكدا، ڕێژەی شەكر لە جەستەتدا هاوسەنگ دەكات.

5. ڕۆژانە 3 هەنجیر بخۆ، ماندووییت ناهێڵێت و توانای مێشكت بەهێز دەكات و كێشەی كەم خوێنیشت نابێت. 

6. بەردەوام چارەسەری قەبزبوونی بەرداوم دەكات، ڕۆژانە 2 هەنجیر بخۆ، یەكێك بەیانیان، یەكێكیش ئێواران، ئەوا كێشەی قەبزی بەردەوامت نامێنێت. 

7. چارەسەری مایەسیرییە، بۆ ئەو كەسانەی كە مایەسیری قۆناغی یەكەمیان هەیە، چارەسەرە. 

8. چارەسەرە بۆ زیبكەی ناوەوەی دەم و زیبكەی ڕووی دەرەوەی جەستەت، بە دانانی توێكڵی هەنجیر لەسەر ئەو شوێنانەی كە هەوكردنی زیبكەكەی لێیە، چارەسەری دەكات، ئەمەش بە گەرمكردنی هەنجیر (واش باشترە لەناو مایكرۆیڤ بیكەیت) و دوای ئەوە هەنجیرەكە بكە بە دوو لەتەوەو پارچە هەنجیرەكە لەو شوێنانە دابنێ كە زیبكەكەی لێ هاتووە.

9. هەنجیری هاڕاو، بە پاككەرەوەیەكی نایابی پێست دادەنرێت و باشترین چارەسەرە بۆ زیبكەی تایبەتی لاوان.

10. بۆ ئەو كەسانەی هەستیارن بەرامبەر بە بەرهەمە شیرییەكان، دەتوانن هەنجیر لەجیاتی ئەو بەرهەمانە بخۆن، بۆ ئەو منداڵ و كەسانەش كە حەز بە بەرهەمەكانی شیر ناكەن، دەتوانن هەنجیر بخۆن لەجیاتی ئەو بەرهەمانە.

11. دژی ڤایرۆس و بەكتریاو كەڕووە. 

12. چارەسەرە بۆ قەڵەوی، ڕیشاڵی تایبەتی هەیە، كە زۆر بەسوودە بۆ سیستەمی ڕێجیم و كێش دابەزاندن.

13. زۆر بەسوودە بۆ بەهێزكردنی ئێسكەكان، بە بوونی پۆتاسیۆم و كالیسیۆم لە هەنجیردا، تەنها ڕێگری لە وردبوونی ئێسكەكان ناگرێت، بەڵكوو توندترو بەهێزتریشی دەكات.

14. خەوێكی ئارام و خۆشت پێ دەبەخشێ، ڕاچڵەكین و ئارەقكردن لە خەودا ناهێڵێت.

15. چارەسەرە بۆ بێ هێزبوونی توانای سێكس.

دكتۆری گیادەرمان (د. بەدر قادر سورچی)