ئەمانە بخۆن، گورچیلەكانتان پاك دەبێتەوە

06/08/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

گورچیلە، یەكێكە لەئەندامە گرنگەكانی لەشی مرۆڤ، كەڕۆژانەو بە بەردەوامی‌ ڕێژەیەكی‌ زۆر خوێن دەپاڵێوێت، هەربۆیە پێویستی بەپاراستن هەیەو دەبێت بایەخ بەو خواردنانە بدرێت كە دەبێتە هۆی خاوێنكردنەوەو چاڵاككردنی گورچیلە.

ئەمانە هاوكارن بۆ خاوێنكردنەوەی‌ گورچیلە:

1. گەڵا سەوزەكان، وەك سپێناخ یان كەرەوز، چونكە پەستانی سەر گورچیلەكان كەمدەكاتەوە. 

2. شەربەتی لیمۆ، هاوكارە بۆ رێگەگرتن لەدروستبوونی بەرد. 

3. زەنجەبیل، كاریگەری لەسەر پاراستنی گورچیلە هەیە لەهەوكردن. 

4. سیر، بۆ گورچیلەكان بەسوودەو هاوكارە بۆ كەمكردنەوی‌ پەستانی. 

5. زەیتی زەیتون، بەهەمانشێوە هاوكارە بۆ پاراستنی‌ گورچیلەكان لەبەرد. 

6. زەردەچەوە، هاوكارە لە رێگەگرتن لەهەوكردن و دروستبوونی بەرد. 

7. شووتی، دەوڵەمەندە بەریشاڵ، یارمەتی پاراستنی گورچیلەكان دەدات. 

8. ناوكە كولەكە، دەوڵەمەندە بەفسفۆرو پۆتاسیۆم، گورچلەكان لەنەخۆشی دەپارێزێت. 

9. سێو، دەوڵەمەندە بەریشاڵەكان و لە ژەهراویبوون دەیپارێزێت.

(د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی – پسپۆری نەشتەرگەری گشتی)