ڕێگەكانی پەككەوتنی گورچیلەكان بزانن

13/08/2019 - 10:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

گورچیلەكان دوو ئەندامی گرنگی جەستەی مرۆڤن، ئێستا نەخۆشی ئەو ئەندامە لەبەرز بوونەوەی بەردەوامدایە.
پسپۆرانی تایبەت داوا لەمرۆڤ دەكەن خۆی بەدوور بگرێت لەم (10) خوە خراپە بۆ ئەوەی لە نەخۆشییەكانی گورچیلە بەدووربێت.
(10) خوی ڕۆژانەی هەیە دەبێ لێی بەدووربین بۆ سەلامەتی گورچیلەكانمان
1. كەم خواردنەوەی ئاوی پێویست واتە پێویستە زۆر ئاو بخورێتەوە.
2. درەنگ چوونە سەر ئاو (توالێت).
3. كەمی ڤیتامین و كانزاكان.
4. خواردنەوەی مەشروب.
5. بەكارهێنانی دەرمانی ئازارشكێن.
6. زۆر خواردنەوەی قاوە.
7. كەم خەوی.
8. زۆر خواردنی گۆشتی سور گۆشتی ئاژەڵ.
9. زۆر خواردنی شەكر واتە شیرینی.
10. زۆر خواردنی خوێ.