گەر تەندروستی خۆتت لا گرنگە خواردنەوە گازییەکان بخەرە نێو پەرداخ و ئینجا بیخۆرەوە

13/08/2019 - 17:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

پسپۆرێکی خۆراک داوا دەکات هاووڵاتیان خواردنەوە گازییەکان بخەنە نێو پەرداخەوە ئینجا بیخۆنەوە بۆ ئەمەش هۆکارێک دەخاتە ڕوو.

 

لەشکر حەمید، كە پسپۆڕی خۆراکە  ڕایگەیاند: "پێویستە خوادنەوە گازییەكان بڕێكی كەم بەکار بهێنرێت بۆ پاراستنی تەندروستی لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر شەكر و دوانەئۆكسیدی كاربۆن و ماددەی پارێزەر و ترشی و ڕەنگی تیێدایە کە هەموویان زۆر بەكارهێنانیان دەبێتە هۆی زیان بۆ تەندروستیی مرۆڤ".


ئەوپسپۆڕە بۆ باسنیوز ئەوشی ڕاگەیاند: "زۆر گرنگە خواردنەوە گازییەكان بكرێنە پەرداخەوە و ڕاستەوخۆ بەكارنەهێنرێت چونكە سەری ئەو قوتووانە تۆز و زیندەوەری بچووک و پاشەرۆی مشكی لە کۆگا بەردەکەوێت کە هۆكارە بۆ بەكتریای لیپتۆسپایرۆس كە كاریگەری ڕاستەوخۆی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە تا حاڵەتی مردن بۆیە پێویستە قوتووەكان جوان بشۆردرێتەوە یان خواردنەوەکە بخرێتە نێو پەرداخەوە".