"قاپ شوشتن" .. هۆكارێكە بۆ تەمەن درێژی

25/08/2019 - 15:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

توێژینەوەیەكی نوێ پاڵپشتی ئەو ووتەیە دەكات كە دەڵێت " لە جولەكردن بەرەكەت هەیە " و ، تەنانەت ئەگەر ئەم كار و چالاكییە بریتی بێت لە ئامادەكردنی خواردن لە ماڵەوە و قاپ شوشتنی خانمان بێت و ، كاری باخ و باخچە بێت بۆ پیاوان و ئافرەتان .

توێژینەوەكەش ئاشكرایكردووە " كەسانی پێگەیشتوو دەتوانن تەمەنیان درێژ بكەن و دۆخی تەندروستیان بەرەو باشی ببەن ، بە ئەنجامدانی بە چەند مەشقێكی سادەی وەرزشی یان ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی ماڵەوە ، ئەمانە رۆڵیان دەبێت بۆ كەمكردنەوەی مەترسی مردن .

ئەم توێژینەوە نوێیە پاڵپشتی توێژینەوەكانی پێشووش دەكات ، كە ئاماژەیان بۆ ئەوەكردبوو كەمكرنەوەی كاتی دانیشتن و گۆڕینەوەی بە جولكردنێكی كەم كارێكی بە سودە ، هەر چالاكییەكی جەستەی یارمەتیدەرە بۆ تەندروستییەكی باش و تەمەن درێژی .

توێژینەوەكە نوێیەكە ئاماژەی بۆ (36) هەزار توێژینەوەی تر كردبوو ، ئەوانیش دووپاتی دەكەنەوە كە چالاكی جەستەیی هەرچەندە زۆر كەمیش بێت مەترسی مردن كەمدەكەنەوە .

توێژینەوەكە دووپاتیكردووەتەوە ، ئەنجامدانی جولە و چالاكی هاوسەنگ زۆر پێویستە ، چونكە ئەنجامدانی چالاكی بۆ ماوەی شەش خولەك رۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی مردن بە رێژەی (36%) ، لە كاتێكدا ئەوانەی دەتوانن بە شێوەیەكی هاوسەنگ بۆ ماوەی (38) خولەك سەرقاڵی چالاكی و جولەی تایبەتی ببن ، مەترسی مردنیان بە رێژەی (48%) كەمدەبێتەوە .