ئەگەر گوێز ناخۆیت، تووشی ئەمە دەبیت

08/09/2019 - 10:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

کوردیو-پەریهاعومەر

ئەگەر ڕۆژانە كاكڵە گوێز دەخۆیت ئەوە تۆ پارێزراو دەبیت لەتوشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ بڵاوكراوە پزیشكیە نوێكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەو كەسانەی كێشەی بەرزی ڕێژەی كۆلیسترۆلی خوێن و كێشەی ملولەكانی خوێنیان هەیە كاتێك كاكڵە گوێز دەخۆن دوای چوار كاتژمێر كێشەی بەرزی پەستانی خوێن و كۆلیسترۆلی خوێنیان كەمدەبێتەوە .

هەروەها توێژینەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە بەردەوام خواردنی گوێز هۆكار دەبێت بۆ پاراستنی مرۆڤ لەتوشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن ئەم خۆراكە سوودی بۆ هەموو بەشەكانی جەستە هەیە و لەبەر سوودە زۆرەكانی پێویستە ڕۆژانە گوێز بخۆن .