شاتوو و سۆدەی هەویر بۆ خەندەیەكی سەرنجڕاكێش

08/09/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

کوردیو-پەریهاعومەر

دوو میوەی شاتوو لەناو قاپێكدا ورد بكە و بیفچقێنەوە، پاشان دوو كەوچكی سۆدەی هەویر بخەرە ناوی و بە باشی لەگەڵ یەكتر تێكەڵیان بكە و دواتر ئەو تێكەڵەیەی دروستت كردوو وەكوو هەویری پاكرەوەی ددان بەكاری بهێنە و بۆ ماوەی چەند دەقەیەك لەسەر ددانت بەجێی بهێڵە و دوای ئەوە دەم و ددانت بەجوانی بشۆ و ئەوكاتە هەست بە جیاوازی نێوان ددانەكانت، بێش ئەو كارە و دوای ئەو كارە بكە.

هەروەهائەگەر هات و ددانەكانت ڕەنگی زەردە و وات لێ دەكات كە نەتوانی بە ئارەزووی خۆت پێبكەنی یان ددانت پێشانی خەڵكی بدەی، ئەوا چارەسەرێكی گونجاو هەیە كە هەموو كەسێك دەتوانێت لە ماڵەوە ئەنجامی بدات.

نهێنی ئەو تێكەڵەیە لەوەدایە كە سۆدەی هەویر هەر لەكۆنەوە بۆ سپیكردنەوەی ددان بەكار هاتووە و شاتوویش ترشی ماڵیك یان ترشی سێوی تێدایە و زۆر كاریگەری لەسەر سپیكردنەوە و خاوێنكردنەوەی دداندا هەیە.

بەڵام ئەو كارە ئەوە ناگەیەنێت كە تۆ لە فلچە و هەویری پاكژكردنەوەی ددان دوور بكەویتەوە و بەكاریان نەهێنیت، بەڵكوو هەردووكیان بە شێوەیەكی ئاسایی بەكار بهێنە.