١٢ سودی ددان پاککردنەوە لای پزیشک

09/09/2019 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

ددان پاککردنەوە لای پزیشکی ددان بۆ لابردنی کلسە کەڵەکەبووەکانە لەسەر رووی ددان لەناوەوە و دەرەوە، ئەمەش بەوپێیەی فسفۆر و کالیسیۆم رۆڵ دەبینن لەدروستبونیدا، ئەمەش پزیشکان رێنمایی دەدەن کەھەموو شەش مانگ جارێک ئەنجام بدرێت.

لەسودەکانی: 

١. باشترکردنی تەندروستی دەم و فرێش بوونی 

٢. ددان جوان و درەوشاوە دەکات 

٣. ددان لەشکان و کەوتن دەپارێزێ

٤. چینی کەڵەکەبوی سەر ددان ناھێڵێ

٥. گۆرانکاریی ددان ناھێڵێت 

٦. رەنگی سەرەکی و سروشتی بۆ دەگێڕێتەوە و بەکتریا زیانبەخشەکەی ناھێڵێت

٧. مەترسی پەرەسەندنی ھەندێ نەخۆشی کەم دەکاتەوە بەتایبەت نەخۆشی شەکرە 

٨. دەم رزگار دەکات لەبۆنی ناخۆش و گەشەی بەکتریا لەدەمدا. 

٩. رێگرە لەرەشبونی ددان 

١٠. رێگرە لەھەوکردنی پوک و خوێنبەربونی 

١١. دژی پەڵەی لێوە 

١٢. لەش دەپارێزێ لەنەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشیەکانی دڵ و کۆئەندامی ھەناسەدان و شەکرە.