بەم شێوەیە خۆت لە بەردی زراو بپارێزە

09/09/2019 - 17:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەخواردنەوەی ٦ کوپ قاوە بەشێوەیەکی رۆژانە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەبەردی زراو.


بەپێی زانیارییەکانی "دەیلی مەیل" خواردنەوەی قاوە ئەگەری توشبون بەبەردی زراو بەرێژەی ٢٣% کەمتر دەکاتەوە بەبەراورد بەوانەی کەقاوە ناخۆنەوە.
توێژەران شیکاری داتا رەسمییەکانی تەندروستی و شێوازی ژیان دەکات لەنێوانی باڵغبواندا کەبۆ ماوەی ١٣ ساڵدایە.


توێژەرانی نەخۆشخانەی زانکۆی کۆبنھاگن لەدانیمارک، رێژەی خواردنەوەی قاوەیان بەراوردکرد لەسەر ئەو کەسانە، توێژەران دەڵێن خواردنەوەی ١ کوپ قاوە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەبەردی زراو بەرێژەی ٢٣%.
بەردی زراو لەدەرەنجامی کۆبونەوەی مادە کیمیاییەکان لەزەرداوەکەیدا دروست دەبێ و یان لەکۆلیسترۆڵەوە دروست دەبێ سەرباری کالیسیۆم و بۆیەی خرۆکە سورەکان.


توێژەران دەڵێن کافایین لەرێی زەرداوەوە دەردەچێت و پێکھاتەی کیمیایی تێدایە کەبەمیسیل زانتین ناسراوە کەھاندەری دەردانی ترشە، ئەمەش دەبێتە ھۆی رێگری لەکۆلیسترۆڵ لەدروستبونی بەردی زراو.