جگە لە جوانی و تامە خۆشەكەی پڕسودترینە لەنێوان میوەكان

09/09/2019 - 17:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

لەنێو میوەکانی وەرزی ھاویندا کەسانێکی زۆر حەزیان بەخواردنی قۆخە بەوپێیەی چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، لەوبارەیەوە دکتۆر ئەشرەف عەبدولعەزیز پزیشکی خۆراکی رایگەیاندووە قۆخ ئەم سودانەی ھەیە:


١. کێش دادەبەزێنێت چونکە رێژەیەکی زۆری ئاوە و کالۆری کەمە و زوو تێر دەبیت


٢. باشترکردنی کاری گورچیلە و میزەڵدان و جگەر


٣. مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی گورچیلە و جگەر کەم دەکاتەوە


٤. دەوڵەمەندە بەکانزا و ریشاڵ و ڤیتامینی سروشتی


٥. رزگاربون لەسەرئێشە و دڵەراوکێ


٦. ھاندەری باشترکردن و بەھێزکردنی ماسولکەکانی دڵە و سوری خوێن چالاک دەکات


٧. بەسودە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی ھەوکردنی گەدە و گرفتی ھەرس و ئاوسان و قەبزی


٨. ئاسنی تێدایە کەرێگرە لەتوشبون بەئەنیمیا و کەم خوێنی


٩. دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسانەکان و ڤیتامین سی کەھاندەری بەھێزبونی سستمی بەرگری لەشە