رێكخستنی خه‌و

10/09/2019 - 11:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی قورس خه‌ویان لێده‌كه‌وێت پێویسته‌ پێش خه‌وتن كوپێك چا بخۆنه‌وه‌، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌ خواردنه‌وه‌ی چا ده‌كرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشكردنی خه‌و هه‌بێت و چاره‌سه‌ری كه‌مخه‌ویی ده‌كات.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سوده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا به‌هێزكردنی سه‌رنجدانی مرۆڤه‌.

بوونی ئه‌م سوده‌ زۆرانه‌ی چا مانای ئه‌وه‌ نییه‌ خواردنه‌وه‌ی چا هیچ زیانێكی نه‌بێت، خواردنه‌وه‌ی چا ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاسن له‌ خوێندا و ئه‌گه‌ری خوێنبه‌ربون زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆر بخورێته‌وه‌ له‌ رۆژێكدا به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و فشاری خوێنیان هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌/ راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی