پاش نانخواردن ئەم رەفتارانە ئەنجام مەدە

02/10/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

هەرگیز لەپاش نانخواردن ئەم رەفتارانە ئەنجام مەدە

هەندێک ڕەفتار هەیە ڕۆژانە دووبارەی دەکەینەوە لەدوای ژەمە خۆراکیەکان کە زیانێکی زۆری هەیە، پێویستە هەوڵبدەین وازی لێبهێنین، چونکە کاریگەری بۆ سەر تەندروستیمان هەیە، ڕەنگە لەدوای ژەمە خۆراکیەکان وا ڕاهاتبیت کە خێرا هەندێک خواردنەوە بخۆیتەوە یان چەند ڕەفتارێکی ناتەندروست ئەنجام بدەیت بەبێ ئەوەی ئاگاداربیت لەوەی کە کاریگەری خراپی هەیە و زیان بە لەشت دەگەیەنێت.

ئەو ڕەفتارانەی کە زیانیان هەیە، توندکردنی قایشی پانتۆڵەکەت دوای ژەمە خۆراکیەکان چونکە زیان بە ڕیخۆڵە دەگەیەنێت لەڕووی تەندروستیەوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ تووشبوون بە شیرپەنجەی کۆڵۆن، خەوتن ڕاستەوخۆ پاش ژەمە خۆراکیەکان زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی ڕیخۆڵە و گرفت لەگەدە، خواردنی میوە دوا ژەمە خۆراکیەکان سوودی نییە بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی گرتنی شوێنی هەوا لە گەدەدا، هەربۆیە باشترە کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێت خواردنەوەی چا کە یەکێکە لە ڕەفتارە باوەکان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لە کرداری هەرسکردنی پڕۆتینەکان بەهۆی زۆری ترشی لە گەدەدا، ئەمە جگە لەوەی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ئاسن دەمژێت، خۆشتن پاش نانخواردن زیان بە تەوژمی خوێن دەگەیەنێت و چڕی دەکاتەوە بەتایبەت لە قاچ و دەستەکاندا، بڕی چوونی خوێن بۆ گەدە کەمدەکاتەوە و زیان بە هەرس دەگەیەنێت.