زیانەکانی هێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر

02/10/2019 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

زیانەکانی هێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر

زۆر هێشتنەوەی میز رەنگە زیان بە بۆری میز و میزەڵدان بگەیەنێت و ببێتە هۆی برینداربوون و دڕانی کە هەندێک کات بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت یان میزەکە لە بۆری میزدا گیردەبێت و قەستەرە بۆ دەکرێت.

بەردەوام هەڵگرتنی میز بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکانی حەوز هەڵگرتنی میز هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆب ئەمەش سەرچاوەیە بۆ هەوکردن میزەڵدان و گۆڕانی رەنگی میزکە لەلایەن پزیشکەوە چارەسەردەکرێت یەکێکی دیکە لە زیانەکانی هێشتنەوەی میز دروستبوونی بەردی گورچیلە و هەوکردنیەتی، جگە لە ئازارێکی زۆر کە تەنها لای پزیشک چارەسەردەکەرێت، هەندێک جار نەشتەرگەریش ئەنجامدەدرێت.