سووده‌كانی ڕه‌شکه‌ بزانه‌

02/10/2019 - 18:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

ڕه‌شکه‌ یه‌کێکه‌ له‌و خۆراکه‌ ڕووه‌کیانه‌ی که‌ به‌ باشترین ده‌رمانی سرووشتی پێناسه‌ کراوه‌ و پێغه‌مبه‌ری ئازیزی ئیسلام (د.خ) له‌ وه‌سفیدا فه‌رموویه‌تی که‌ چاره‌سه‌ری هه‌موو ده‌رد و نه‌خۆشییه‌ک ده‌کات جگه‌ له‌ مردن.

پسپۆڕانی خۆراک ده‌ڵێن که‌ ئه‌گه‌ر بڕێک له‌ ڕه‌شکه‌ بخۆین، ئه‌وا ئه‌م سووده‌ زۆر و گرنگانه‌ی ده‌بێت بۆ ته‌ندرووستیمان:

دڵ به‌هێز ده‌کات.

ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن.

ئاستی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن داده‌به‌زێنێ و جێگیری ده‌کات.

دژی ته‌واوی جۆره‌کانی شێرپه‌نجه‌یه‌.

بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی زۆر باشه‌.

خواردنه‌وه‌ی ئاوی ڕه‌شکه‌ زۆر باشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ په‌ڕکه‌م یان سه‌رعیان هه‌یه‌.

مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک ده‌پارێزێت.

بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سه‌رئێشه‌یان هه‌یه‌ زۆر باشه‌.

خوێن و جه‌سته‌ له‌ ژه‌هره‌ زیانبه‌خشه‌کان پاکده‌کاته‌وه‌.

بۆ نه‌خۆشییه‌کانی پوک و دموددان زۆر به‌سووده‌.

بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌خۆشی قوڕگ و له‌وزه‌ته‌ینیان هه‌یه‌ زۆر باشه‌.

دژی نه‌خۆشییه‌کانی سه‌رمابوون و ئه‌نفلۆنزایه‌.

ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ هه‌نگوین تێکه‌ڵ بکرێت زۆر زۆر باشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هۆرمونه‌کانی غودده‌یان تێکچووه‌ و باش کار ناکات.

کار له‌ سه‌ر ڕێکخستنی ئه‌نسۆلینی ناو خوێن ده‌کات و بۆ توشبووانی نه‌خۆشیی شه‌کره‌ زۆر کاریگه‌ر و باشه‌.

بۆ کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان زۆر باشه‌ و هه‌میشه‌ بۆریی هه‌ناسه‌ شیدار ده‌کاته‌وه‌ و گرفته‌کانی وشكی لوت و بۆریی هه‌ناسه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌کات.

ڕێگری له‌ قه‌ڵه‌وبوون ده‌کات.

دژی نیشانه‌کانی پیربوونه‌.

پێستی ڕوخسار جوان و شێدار ده‌کات.

ڕێژه‌ی ئۆکسیجینی ناو خوێن زیاد ده‌کات.

خه‌وتنێکی باشتر و ئارامتر به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.