برینی گچکەی ناو دەم

03/10/2019 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

برینی گچکەی ناو دەم

تاگی کەسە نزیکەکانتان بکەن تا ڕزگاریان ببێت لەم ئازارە

برینی گچکەی ناو دەم بریتییە لە برینێکی گچکەی ناو دەم کە دەردەکەوێ بە ڕەنگی سپی و سور و خۆڵەمێشی ،ھەروەھا دەردەکەوێ بە شێوەی تاک و فرە ، بە زۆری دەردەکەوێ لە

١.دەوروبەری زمان

٢.بەشی سەرەوەی دەم

٣.دیواری دەم

برینی گچکەی ناو دەم نەخۆشیێکی گوازراوە نییە و لە ماوەی ھەفتەیەکدا نامێنێ ، بە دەگمەن دەگاتە دوو ھەفتە مەگەر ھۆکاری تووشبونەکە زۆر بێ یان برینکە گەورە بێ ،

ھۆکارەکانی :

١.بەکتریا

٢.لاوازی کۆئەندامی بەرگری

٣.قەلەقی

٤.لادانی ھۆڕمۆنی

٥.خواردنی میوەو سەوزە ترشەمەنیەکان

٦.تیژی ددان

٧.نەخۆشی ڕێڕەوی ھەرس

٨.حەساسیەت بە خواردن، وەکو قاوە ،ھێلکە، پەنیر ، چەرەسات، شلیک

٩.خواردنی تیژ

١٠.نە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڤیتامین B12 و ئاسن و زینکی تێدایە

نیشانەکانی :

١.بوونی ئازار لە دەوروبەری برینەکە بەتایبەت لە کاتی خواردنی خۆراکی ترش و تیژ

٢.ھەست کردن بە برژانەوەو مێرولەکردن پێش دەرکەوتنی برینەکە

٣.دەرکەوتنی برینەکە بە ڕەنگی سپی و سور و خۆڵەمێشی

چەند ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون لەم حاڵەتە :

ئەو چەند ڕێگایانە کە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بدەی بۆ کەمکردنەوەی ئازار و زوو چاکبوونەوە.

١.خەڕخەڕەکردن بە خوێواو

٢.خۆپاراستن لە ھەندێک خۆراک بە تایبەت خۆراکی ترش و تیژ

٣.چەورکردنی بە ھەنگوین و گوێزی ھیندی

٤.خواردنی ئەو ڤیتامینیانەی کە لە جەستەتدا کەمن کە ئەمەش پێویستی بە رێمنایی دکتۆرە