چارەسەری زیپکە

03/10/2019 - 11:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

چارەسەری زیپکە

ئەو کەسانەی ڕێژەیەکی زۆری زیپکە لەسەر دەموچاویان ھەیە، دوای نەمانی زیپکەش، شوێنی زیپکەکە بەسەر دەموچاویان دەمێنێتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش، ڕێکارێکی بەسوود ھەیە.

هەروەها پێستی دەمو چاو یەکێکە لە گرنگترین شوێنەکانی جەستە، کە پێویستە ئاگاداری بین، زۆرجار کە زیپکە لەسەر پێستی دەموچاو دەردەکەوێت، ھەموو ڕێگایەک دەگرینە بەر بۆ نەمانی ئەو زیپکەیە بەڵام دوای نەمانی شوێنەکەی دیار دەمێنێت، لێرەدا ڕێکاری بەسوود بۆ لابردنی شوێنی زیپکە دەخەینە ڕوو، کە سەرەتا پێویستە ئەم پێکھاتانە دابین بکەیت.

پەتاتە شیری وشک چۆنیەتیی ئامادەکردنی ماسکەکە

پەتاتەکە بکوڵێنە، توێکڵەکەی لێبکەرەوە و بیخەرە نێو تێکەڵکەری کارەبایی "عەسارە" دواتر شیرە وشکەکەی لەگەڵدا تێکەڵ بکە، ئینجا دوو کەوچک ئاو بخەرە نێو گیراوەکە تا وەکوو ماسکی لێ بێت، دواتر بیدە لە شوێنی زیپکەکان، ئینجا دوای نیو کاتژمێر، بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

ماوە نا ماوە ئەم ڕێکارە دووبارە بکەیتەوە دوای ماوەیەک ھەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەیت و شوێنی زیپکە لەسەر دەموچاوت کەم دەبێتەوە.