قسەنەکردنی منداڵ بۆچی دەگەڕێتەوە

03/10/2019 - 11:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

قسەنەکردنی منداڵ بۆچی دەگەڕێتەوە

 

له‌ ته‌مه‌نی 1 ساڵ منداڵ پێویسته‌ به‌ ده‌نگی خۆی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ ده‌وروبه‌ری،  هه‌ندێك له‌م ته‌مه‌نه‌ ده‌توانن بڵێن دایه‌ و بابه‌ ته‌مه‌نی ۱۲ بۆ ۱٥ مانگ له‌م ته‌مه‌نه‌ منداڵ هه‌وڵی لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ووشانه‌ ده‌دات كه‌ گوێبیستیان ده‌بێت هه‌روه‌ها تێده‌گه‌ن كاتێك ڕسته‌یه‌كی ساده‌یان پێ ده‌ڵێیت وه‌ك ئه‌و شته‌م بده‌رێ.

ته‌مه‌نی ۱۸ بۆ۲٤ مانگ له‌ ته‌مه‌نی ۱۸مانگ منداڵ توانای هه‌یه‌ نزیك ۲۰ ووشه‌ بڵێت و بیانزانێت وه‌ له‌ ته‌مه‌نی۲ ساڵ زیاد ده‌كات بۆ ٥۰ ووشه‌ هه‌روه‌ها له‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات دوو وشه‌ پێكه‌وه‌ بلكێنێت كاتێك پێی ده‌ڵێیت كوا چاوت به‌ ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ته‌مه‌نی ۲بۆ ۳ساڵ له‌م ته‌مه‌نه‌ قسه‌كردن و تێگه‌یشتن زیاتر په‌ره‌ ده‌سێنێت. وه‌ ده‌توانێت له‌ دوو ووشه‌ زیاتر پێكه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ له‌ ڕسته‌دا به‌كاری بهێنێت ده‌توانێت ئه‌و فرمانانه‌ی پێیان ده‌ڵێیت جێبه‌جێیان بكات وه‌ك بڕۆ دانیشه‌ یاخود ئه‌و كلیله‌م بۆ بهێنه‌.

 

له‌ ته‌مه‌نی ۱۲مانگ ئاماژه‌پێكردن به‌ده‌ست به‌كار نه‌هێنێت، وه‌ك ده‌ست ڕاكێشان بۆ شتێك و بای بای كردن له‌ ته‌مه‌نی ۱۸مانگ زیاتر ده‌ست ڕابكێشێت بۆ شته‌كان وه‌ك له‌وه‌ی قسه‌بكات نه‌توانێت بڵێت دایه‌ یان بابه‌، له‌ ته‌مه‌نی ۱۸ مانگ نه‌توانێت لاسایی ده‌نگه‌كان بكاته‌وه‌ و له‌ قسه‌كانی ده‌وروبه‌ر باش تێنه‌گات له‌ ته‌مه‌نی ۲ساڵ ته‌نها لاسایی قسه‌كان بكاته‌وه‌ و نه‌توانێت خۆی قسه‌بكات له‌ ته‌مه‌نی ۲ساڵ دایك و باوك پێویسته‌ لانی كه‌م له‌ نیوه‌ی قسه‌كانی منداڵه‌كه‌یان تێبگه‌ن وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 3 ساڵ زۆربه‌ی قسه‌كان له‌ ته‌مه‌نی ٤ ساڵ پێویسته‌ زۆربه‌ی قسه‌كانی ڕوون و ئاشكرا بن و ته‌نانه‌ت كه‌سێك كه‌ منداڵه‌كه‌ش نه‌ناسێت پێویسته‌ تێی بگات.