بۆچی هه‌ندێك كه‌س كه‌م ده‌خۆن به‌ڵام كێشیان دانابه‌زێت ؟

06/10/2019 - 12:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

خواردنم زۆر که‌مه‌ و دانابه‌زم ؟

پرسیارێكی باوی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی دابه‌زاندنی كێشیان هه‌یه‌

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"وه‌رزش نه‌كردن و كه‌م سه‌رف كردنی ووزه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كان یان ڕه‌نگه‌ هۆکاری تری هه‌بێت وه‌ک تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان ، شه‌ونخوونی ، که‌می ڤیتامین دی ، نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له‌ کاتی خۆی دا ، نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو ، ته‌رک کردنی ژه‌مێک ."

له‌ ڕاستیدا ته‌رک کردنی برنج و شه‌کر به‌ ته‌نها زۆر جار نابێته‌ هۆی دابه‌زاندنی کێش،چونکه‌ دابه‌زینی کێش پێویستی به‌ ڕیجێمی زانستی و وه‌رزش و ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و و چاره‌سه‌رکردنی هۆکاری زۆر بوونی کێش هه‌یه‌ ، گه‌لێک له‌و که‌سانه‌ له‌ بری برنج ده‌چن بڕێکی زۆر له‌ خواردنی تر ده‌خۆن که‌ پڕن له‌ وزه‌، شه‌کر ناخۆن به‌ڵام له‌ جیاتی ئه‌وه‌ خورما یان مێۆژ زۆر ده‌خۆن .

پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانرێت میوه‌ی وشکراو وزه‌ی زۆر تیادایه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی کێش هه‌ر کاتێک بخورێت، وه هه‌روه‌ها ئیشی ناو ماڵ نابێته‌ هۆی دابه‌زاندنی کێش .