ئه‌م خواردنانه‌ جگه‌رى مرۆڤ له‌ ژه‌هر پاكده‌كه‌نه‌وه‌

06/10/2019 - 15:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

جگه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌ندامه‌ پێویسته‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ داده‌ندرێت ، له‌ گرنگیشدا هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ دڵ و ، به‌رپرسیشه‌ له‌ چه‌ندین كردارى زینده‌كى نێو جه‌سته‌ ، له‌ نێوانیان یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى پاشه‌ڕۆ و تێكشكاندنى چه‌ورى له‌ ریخۆڵه‌باریكه‌ له‌ كاتى كردارى هه‌رسكردندا .

بۆ پارێزگاریكردن له‌ ته‌ندروستى و ساغى جگه‌ریش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ى دووچارى ده‌بن ، پسپۆڕانى خۆراك چه‌ند جۆره‌ خۆراكێكیان پێشنیاركردووه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ى جگه‌ر له‌ ژه‌هر و له‌ گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ش بریتین له‌ :

- چاى سه‌وز : چاى سه‌وز زنجیره‌یه‌كى درێژ له‌ مادده‌ى دژه‌ئۆكسانى له‌خۆگرتووه‌ ، ئه‌ومادده‌یه‌ش رۆڵى هه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ى جگه‌ر له‌ ژه‌هر .


- ئه‌ڤۆگادۆ : ئه‌و خواردنه‌ یارمه‌تى جه‌سته‌ ده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانى مادده‌ى (گلۆتاسیۆن )ى پێویست بۆ چالاكبوونى جگه‌ر .


- گێزه‌ر: مادده‌ى (بێتاكارۆتین )ى له‌خۆگرتووه‌ و زۆریش كاریگه‌ره‌ بۆ باشكردنى فرمانه‌كانى جگه‌ر .


- ئاوى ته‌ماته‌ یان كوشراوى ته‌ماته‌ : له‌ توانایدایه‌ به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رز ژه‌هرى نێو سوڕى خوێن بمژێت .


- سێو : میوه‌ى سێو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ى (پیكتین )ى كاریگه‌ر بۆ پاككردنه‌وه‌ى جگه‌ر .


- ماكه‌ڕۆنه‌ى بۆر : ڤیتامین (بى ) له‌خۆگرتووه‌ و كاریگه‌رى هه‌یه‌ بۆ باشكردنى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى جگه‌ر .


- سیر : ئه‌و خۆراكه‌ش رۆڵى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ بۆ چالاككردنى ئه‌نزیمه‌كانى جگه‌ر .


- زه‌رده‌چه‌وه‌ : یارمه‌تى جگه‌رده‌دات بۆ پاڵاوتنى خوێن له‌ ژه‌هر .