بۆیەکەمجار لە ئەوروپا دەرمانێكی نوی بۆ شێرپەنجە پەسەند دەکرێت

07/10/2019 - 11:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

بۆیەکەمجار لە ئەوروپا دەرمانێكی نوی بۆ شێرپەنجە پەسەند دەکرێت کە بۆ چارەسەری گروپێک لە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە سوودی دەبێت.

د. جولیا شیشۆم، راوێژکاری نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانی منداڵان لە نەخۆشخانەی رۆیاڵ مارسیدن دەڵێت: "گروپە نوێیەکەی دەرمان زۆر جێگەی دڵخۆشین"، چونکە ئەم جۆرە لە دەرمان نەخۆشی زۆرتر چارەسەر دەکات و کاریگەری لاوەکی کەمتری هەن.

راوێژکارەکەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانی منداڵان روونیدەکاتەوە ئەم جۆرە لە چارەسەر جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەکاتە ئامانج و تەنیا بەدوای خانە نائاساییەکانەوە دەبێت، دەشڵێت چەندین شتی نائاسایی هەن کە باون لەنێو گرێ شێرپەنجەییەکان و ئەمجۆرە چارەسەر دەتوانێت بیانکاتە ئامانج و لەنێویان ببات.

د. بریندۆن گرێی، لە کۆمپانیای بایەری تایبەت بە دەرمان دەڵێت دەرمانی (ئایارۆترکتنیب larotrectinib (یان دروستکردووە کە دەتوانێت بەدوای خانە شێرپەنجەییەکان بێت و داهێنانێکی نوێ دەبێت لە چارەسەری شێرپەنجەدا.