مایەسیری چییە..؟ هۆكار .. خۆپاراستن

08/10/2019 - 11:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

مایەسیری چییە

️ مایەسیری لە هەڵئاوسانی ملولەکانی خوێن لە دەوری کۆم ئەکرێ لە ناوەوەی کۆم بێت و نەبینرێت یاخود لە دەرەوەی کۆم بێت ️زۆربەی ئەو کەسانەی کە مایەسیریان هەیە پێویستیان بە عەمەلیات نابێت با تایبەت ئەگەر زوو چارەسەری بکەن بە کرێم و دەرمان.

️ نزیکەی سێ لەسەر چواری کەسانی گەورە توشی مایەسیری دەبن بەڵام دەکرێت منداڵ و گەنجیش توشی ببن توشبوون بە مایەسیری چەندین هۆکاری هەیە و هەندێکیان نەزاندراون

هۆکارەکانی 

قەبزی یا سکچون بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری توشبوون بە مایەسیری زیاد دەکات دووگیانی زۆرجار ئافرەت لەم ماوەیەدا توشی مایەسیری دەبێت بەهۆی گەورەبوونی ڕەحم کە زەخت دەخاتە سەر کۆڵۆن.

هەروەها بەساڵاچوون زۆرجار لە تەمەنی ٤٥ بۆ ٦٥ ساڵیدا توشی دەبن دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بەتایبەت لەکاتی تەوالێتدا بۆماوەیی و قەڵەوی و کەمی جوڵە هەڵگرتنی کەرەستەی قورس وەک ئەوانەی کە یاری ئاسن دەکەن بە بەردەوامی ️

نیشانەکانی مایەسیری بەپێی جۆرەکەی ئەگۆڕدێت نیشانەکانی مایەسیری دەرەکی کزانەوە و خوران لە دەوری کۆم ئازار وناڕەحەتی هەڵئاوسان و خوێن بەربوونی کۆم بەگشتی لەکاتی تەوالێتدا خوێن بەربوونێکی بێئازار دەبێت وە لەکاتی زەختکردندا ڕەنگە مایەسیرییەکە بەدی بکرێت و ببێتە هۆی ئازار️ بەگشتی مایەسیری ٤ قۆناغی هەیە و سەرەتا بە قۆناغی ۱ دەست پێئەکات ، ئەگەر چارەسەر و پارێزی نەکرێت لەگەڵ کاتدا خراپتر دەبێت وچارەسەرکردنیشی قورستر دەبێت و دەچێتە قۆناغەکانی سەرتر.

خۆپاراستن

خۆراک خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەکی زۆر لەگەڵ شلەمەنی و خواردنەوەی شەربەتی فرێشی میوەکان ،خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ وەکو سەوزە و میوەکان کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی قەبزی دوورکەوتنەوە لە مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە توالێت یان پەستانکردنی زۆر لەکاتی توالێتدا، کە دەبێتە زیان گەیاندن بە ملولەکانی خوێن لە کۆتای کۆمدا دوانەخستنی چون بۆ تەوالێت هەرکاتێک پێویستی کرد هێشتنەوەی کێشی لەش بە تەندروستی و جوڵان و وەرزش کردن ڕۆژانە.