لەکاتی دووگیانیدا خۆت لەم کارانە بپارێزە

08/10/2019 - 12:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

لەکاتی دوگیانیدا خۆت لەم کارانە بپارێزە

 

ئەوکارانەی کە پێویستە خۆتیان لێ بەدوور بگری:-

خواردنی باش نەکوڵاو مەخۆ وەک گۆشت، ماسی و ھێلکە چونکە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی سالمۆنێلا زیاد دکەن خۆت لە بۆیە کردنی دیوار و کەرستەکانی ناو ماڵ بەدوور بگرە چونکە ئەگەری توشبوون بە ھەندێ ماددەی ژەھراوی زیاد دەکات کە لە ناو بۆیەکاندا بوونیان ھەیە.

هەروەها بە بێ ڕاوێژی پزیشک ھیچ جۆرە دەرمانێک بەکارمەھێنە چونکە زۆرێک لە دەرمانەکان نابێ لەکاتی دووگیانیدا بەکاربێن پێڵاوی بەرز لەپێ مەکە چونکە لەکاتی دوگیانیدا سکت گەورە دەبێت و ھاوسەنگیت تێکدەچێت بۆیە ئەگەری کەوتنت زیاتر دەبێت لە سەرەتای دووگیانیدا لە ناو ئاوی گەرمدا پاڵ مەکەوە چونکە لەو تەمەندا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی چەند نا تەواویەک لە دروستبوونی کۆرپەلەدا دروست دەکات.